کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل : هەوڵێكی شکست خواردوو بۆ دانانەوەی بۆمب لە نزیک ماڵی وەزیری بەرگری ئیسرائی

پەیامی کورد ... کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل : هەوڵێكی شکست خواردوو بۆ دانانەوەی بۆمب لە نزیک ماڵی وەزیری بەرگری ئیسرائی
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند : هەوڵێكی شکست خواردوو بۆ دانانەوەی بۆمب لە نزیک ماڵی وەزیری بەرگری ئیسرائیل؛ گومان لێکراو پەیوەندی بە کۆماری ئیسلامی یەوە هەبووە
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٤ ساڵی ئیسرائیلی بە ناوی “ڕۆی میزراهی” کە پێشتر لە مانگی ئەیپریل بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ کۆماری ئیسلامی دەست بەسەر کرابوو، هەوڵی دانانی مادەی تەقەمەنی بەهێزی لە نزیک ماڵی وەزیری بەرگری ئیسرائیل داوە.
هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییە تەنیا مەودایەکی کورتی بۆ سەرکەوتن مابوو، ئەگەر جێ بەجێ كرابایە ، دەکرا بە یەکێک لە تووندترین هێرشە تیرۆریستییەكانی ناوخۆیی مێژووی ئیسرائیل دابندرێت.
بەپێی بەڵگەنامە و ڕاپۆرتەکان، ڕۆی میزراهی لە ڕێگەی کەناڵێکی تێلێگرام ەوە لەگەڵ بریکارێکی ئێرانی بە ناوی "ئەلێکس" پەیوەندی هەبووە و سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە ڕێنمایی لێ وەرگرتووە. ناوەڕۆکی ئەم پەیامانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاکی ئیسرائیل لە ڕێگەی هێزە بە وەکالەتەكانی یان نفووزییەكانیەوە بووە.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




