گرووسی : بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەتەواوی لەناو نەچووە؛ پیتاندن لە ماوەی چەند مانگێکدا ڕەنگە دەست پێبكاتەوە

گرووسی : بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەتەواوی لەناو نەچووە؛ پیتاندن لە ماوەی چەند مانگێکدا ڕەنگە دەست پێبكاتەوە
پەیامی کورد   ...   گرووسی : بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەتەواوی لەناو نەچووە؛ پیتاندن لە ماوەی چەند مانگێکدا ڕەنگە دەست پێبكاتەوە

ڕافائیل گرووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، زیانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لە هێرشەکانی ئەمریکادا بە "زۆر جیددی" وەسف کرد، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ئێران توانای هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە چەند سانتریفیووژ بكاتەوە.

ڕافایل گرووسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیووز کە دەقەكەی ئێوارەی ڕۆژی شەممە بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند، هەرچەندە زیانەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئیسفەهان لە هێرشەکانی ئەمریکادا "زۆر جیددی بوون"، بەڵام هێشتا بەشێک لەو دامەزراوانە ماونەتەوە.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە