گڕۆسی : هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ ئێران وێرانکەر دەبێت

پەیامی کورد ... گڕۆسی : هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ ئێران وێرانکەر دەبێت
لەگەڵ عێراقچی ڕێککەوتین کە لە هەفتەکانی داهاتوودا سەفەر بۆ ئێران دەکەم.
بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند : لە ساتێک داین کە دەبێت بەرەو پێشەوە بچین. دوێنێ لەگەڵ گەیشتنم بۆ بوینس ئایرێس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی قسەم کرد و لەسەر ئەوە ڕێککەوتین کە لە هەفتەکانی داهاتوودا سەفەر بۆ ئێران بکەم.
لە وتووێژمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها هاوڕا بووین کە ئێران بە زووترین کات ئەو پرسانە ڕوون بکاتەوە کە لە بارەی شەفاف نەبووە بۆ ئەوەی بتوانین ئەگەری هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک کەم بکەینەوە. هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک وێرانکەر دەبێت.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




