گەیشتنی بۆمبی قورسی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل

 گەیشتنی بۆمبی قورسی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل
پەیامی کورد   ...   گەیشتنی بۆمبی قورسی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل

وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل یەکشەممە ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو بارێکی بۆمبی "قورس"ی درووستکراوی ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو ووڵاتە.

ئەم هەواڵە هاوكات لەگەڵ سەفەرەكەی مارکۆ ڕوبیۆ وەک نوێنەری باڵای دیپلۆماسی ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل بڵاوکرایەوە.  

بەگوێرەی ئاژانسی فەڕەنسا، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "شەوی ڕابردوو بارێک لە بۆمبی قورسی ئاسمانی، کە بەم دواییە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە ڕێگەی پێدرابوو، ڕادەستی ئیسڕائیل كرا و دابەزێندرا".  

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە چەکەکانی جۆری MK-84 کراوە، کە لەم دواییانەدا لە سەردەمی دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکادا مووڵەتی گواستنەوەیان پێدرابوو.

ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە