57%ی خەڵکی مۆڵداڤی دەنگیان بە بەشداریکردن لە یەکیتی ئەورووپا دا

57%ی خەڵکی مۆڵداڤی دەنگیان بە بەشداریکردن لە یەکیتی ئەورووپا دا
پەیامی کورد   ...   57%ی خەڵکی مۆڵداڤی دەنگیان بە بەشداریکردن لە یەکیتی ئەورووپا دا

ئەنجامە بەراییەکانی ئەم ڕیفراندۆمە نیشان دەدات کە خەڵکی مۆڵداڤی دژی پەیوەستبوونی ئەو ووڵاتە بوون بە یەکیتی ئەورووپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی حکوومەتی بەهار کە لەزاری ئاژانسی فرانس پرێسەوە وەرگیراوە، خەڵکی مۆڵداڤی دەنگیان بە دژی ڕیفراندۆم بۆ پەیوەست بوون بە یەکیتی ئەورووپا داوە.

ئەنجامە بەراییەکانی ئەم ڕیفراندۆمە کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەچوو، نیشان دەدات کە خەڵکی مۆڵداڤی دژی پەیوەست بوون بەم یەکێتییەن.

ئەگەر ئەنجامی کۆتایی ڕیفراندۆم وەک یەک بێت، ئەوە شکستێکی بەرچاو دەبێت بۆ سەرۆکی مۆڵداڤی ، مایا ساندو کە لایەنگری یەکێتی ئەورووپایە.

57%ی خەڵکی مۆڵداڤی دەنگیان بە بەشداریکردن لە یەکیتی ئەورووپا دا

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییە ئاگادارەکان، لە ڕیفراندۆمی پەیوەستبوونی مۆڵدۆڤا بە یەکێتیی ئەورووپا کە لە هەمان کاتدا لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو ووڵاتە بەڕێوەچوو، زیاتر لە 50%ی خەڵکی ئەو ووڵاتە دەنگیان بە ناڕەزایەتی چوونە ناو یەکیتی ئەورووپا دا.

بەپێی ئەنجامی بەرایی ئەم ڕیفراندۆمە، کە شەوی یەکشەممە لە ماڵپەڕی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی مۆڵداڤی بڵاوکراوەتەوە، دوای ژماردنەوەی 23%ی سندووقەکانی دەنگدان، 57%ی خەڵکی مۆڵداڤی دەنگیان بەدژی پەیوەست بوون بە یەکێتی ئەوروپا دا.

هاوکات تەنها لەسەدا ٤٢ لەگەڵ چوونە ناو یەکیتی ئەورووپا بوون. هەروەها ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مۆڵداڤی دەریدەخات کە مایا ساندو لە خولی یەکەمی ئەم هەڵبژاردنەدا یەکێک لە دە ڕکابەرەکەی تێپەڕاندووە.