یەکیتی ئەورووپا داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان بە زووترین کات دەست بە کارەکانی بکات

یەکیتی ئەورووپا داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان بە زووترین کات دەست بە کارەکانی بکات
پەیامی کورد   ...   یەکیتی ئەورووپا داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان بە زووترین کات دەست بە کارەکانی بکات

نوێنەرایەتی یەکیتی ئەورووپا لە عێراق، پێشوازی لە هەڵبژاردن دەکات و داواش لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەبەر بەرژەوەندی و یەکڕیزی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان پێک بهێنن. 

نوێنەرایەتی یەکیتی ئەورووپا لە عێراق، لەپەیامێکیدا ڕایگەیاند، "پێشوازی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024 دەکات، کە زیاتر لە دوو ساڵە هەڵبژاردن دواکەوتووە، هەر بۆیە یەکیتی ئەورووپا ڕژد بووە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت. چونکە هەڵبژاردن کلیلێکە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ئیرادەی سیاسی خۆیان دەرببڕن."

یەکیتی ئەورووپا وەکوو ئەوەی ئاماژەی پێ کردووە، "پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆرباشە" و داوا دەکات پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە زوویی دەست بە کارەکانی بکات.

هەروەها داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات لەبەر بەرژەوەندی و یەکڕیزی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق، حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان  پێکبهێنن.