پارتی سوپرایزی دەبێت

پارتی سوپرایزی دەبێت
پەیامی کورد   ...   پارتی سوپرایزی دەبێت

بەگوێرەی راپرسی و  لێدوانی بەشی ھەڵبژاردنی رێکخستنی پارێزگای دھۆک-پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی لە پارێزگای دھۆک سوپرایزی دەبێت. ھاوکات لە کۆی پرۆسەکەدا پارتی سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەھێنێت.

ئەمڕۆ لە دەنگدانی گشتیدا بەگوێرەی راپرسییەکان لەگەڵ ئەو ھاووڵاتییانەی دەنگیان داوە، پارتی متمانەی سەرووی 40%ی دەنگدەران بەدەست دەهێنێت. پارتی جارێکی دیکە بەگوێرەی ئامادەکارییەکان و ئەنجامی نافەرمی دەنگدانی تایبەت و، ئەو متمانەیەی کە جەماوەری پارتی بە کارنامەی پارتی ھەیەتی، سوپرایزی دەبێت.

خالید ئەحمەد بەرپرسی ھەڵبژاردنی بەشی رێکخستنی پارێزگای دھۆک-پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ، بە گوێرەی ئەو بەشدارییەی جەماوەرەی پارتی لە دەنگداندا، پارتی سوپرایزی  لە دھۆک دەبێت و بەلایەنی کەمەوە ٢٠ کورسی بەدەست دەھێنێت.

ھاوکات بەپێی راپرسییەکان بۆ دەنگدانی گشتی، پارتی سەرووی زیاتر لە ٤٠٪ی دەنگەکان لە تەواوی ھەرێمی کوردستان مسۆگەر دەکات. ھاووڵاتی جێگر وەحید، کە ئەمڕۆ دەنگی لە بەحرکە داوە، دەڵێت: دڵخۆشین و  ئومێدمان ھەیە کە  پارتی سەرووی ٤٠٪ی متمانەی دەنگدەران بەدەستدەھێنێت.

ھاووڵاتیان لە راپرسییەکاندا کە دەنگیان بە پارتی داوە، بە ئاوەدانی و سەقامگیری و بەرگریی پارتی، دڵنیایی بۆ داھاتوو دووپاتدەکەنەوە، ئەمەش وای کردووە کە پارتی لەنێو جەماوەردا پشتیوانی بەرفراوانتر بێت، وەک ھەمیشە جێگەی دڵنیایی و ئومێدی داھاتووی خەڵکە.

  ئەمڕۆ بەرپرسانی باڵای پارتی لە کاتی دەنگداندا جەختیان لە دیموکراسی و کەشێکی ئارام و سەرکەوتنی کوردستان کردەوە لەم پرۆسەیەدا، ئەمەش پێش وەختە متمانەیەکی گرینگە کە دوای ھەڵبژاردن ھەرێمی کوردستان بەرەو قۆناغێکی گرینگتر بۆ بەھێزکردنی پێگەی ھەرێم ھەنگاو دەنێت.

ھاووڵاتی، ئالان مزووری کە ئەمڕۆ لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەنگی داوە ، دەڵێت: متمانەی پێشوەختەی ئێمە لەسەر سەرکەوتنی پارتی و ھاووڵاتیان لەبەر چەند ھۆکارێکە: 

بابەتەکە بریتییە لە پارێزگاری و سەقامگیری ھەرێم، خزمەتگوزاری و سەرجەم سێکتەرەکان، کە ئێمەی ھاووڵاتی بەردەوام خۆمان لەو کارانەدا دەبینینەوە کە پارتی ئەنجامی دەدات، ئەمیش ئەو متمانە پشتڕاست دەکاتەوە کە دەڵێن، پارتی جێگەی متمانەی سەرووی ٤٠٪ی ھاووڵاتیانی ھەرێم دەبێت لەم ھەڵبژاردنەشدا.

 ئەم متمانەیەی ھاووڵاتیان بە پارتی، کە راپرسییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە، هەنگاوی کردەیی و کاریگەری پارتییە لەسەر گەشەسەندن و چاکسازی و ھیوای داھاتوویان بە داھاتووی خۆیان لە چوارچێوەی ھەنگاوەکانی پارتی دا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان و گەشەی زیاتری ھەرێم لە ڕووی ئاوەدانی و بەھێزی پێگەی لە ئاستی نێودەوڵەتیی دا.