لۆئید ئاستین : بڕیاری کۆتایی ئەگەری هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی لای ئیسرائیل ە

لۆئید ئاستین : بڕیاری کۆتایی ئەگەری هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی لای ئیسرائیل ە
پەیامی کورد   ...   لۆئید ئاستین : بڕیاری کۆتایی ئەگەری هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی لای ئیسرائیل ە

لۆئید ئاستین ڕایگەیاند : بڕیاری کۆتایی ئەگەری هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی لای ئیسرائیل ە؛ هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان

لۆئید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە پێشبینی هێرش كردن و كاردانەوەی ئێران سەختە.

ئاستین جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری کۆتایی بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشە لە ئەستۆی ئیسرائیلدایە، لە کاتێکدا ڕەنگە تێڕوانین و کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل لەم کارە جیاواز بێت.

هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا سیستەمی بەرگری مووشەكی خۆی لە ئیسرائیل بە ئامانجی بەهێزکردنی بەرگری ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڕەشە ئەگەرییەکان جێگیر كردووە.

بەڵام واشینتۆن هەوڵ دەدات گرژییەکان کەمبکاتەوە و هانی هەردوولا بدات بۆ ئەوەی پێش بە زیادبوونی ململانێ و قەیرانەکان بگرێ.