کۆمیسیۆن : سەرکەوتنی پارتی راگەیاند … "ھەنگاوێکی گەورەتر بەرەو پێشەوە"

کۆمیسیۆن : سەرکەوتنی پارتی راگەیاند … "ھەنگاوێکی گەورەتر بەرەو پێشەوە"
پەیامی کورد   ...   کۆمیسیۆن : سەرکەوتنی پارتی راگەیاند … "ھەنگاوێکی گەورەتر بەرەو پێشەوە"

لە هەڵبژاردنێکدا کە وەک نیشانەیەکی بەهێزی بەردەوامی دیموکراسی لە ناوچەیەکی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبیندرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی کۆمیسیۆن، زیاتر لە ھەشت سەد و نۆ ھەزار دەنگی بەدەست ھێنا، (٨٠٩١٩٧) لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. ئەم سەرکەوتنە، هیوای بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە هەرێمی کوردستان زیندوو کردەوە.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە ھەشت سەد ھەزار دەنگی لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەدست ھێنا،  ئەم ئەنجامە پێگەی پارتی وەک هێزی سەرەکی سیاسی لە هەرێمدا سەقامگیرتر کرد.

مێژوویەک لە خزمەتکردن و پێشکەوتن

پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لە ساڵی 1946 دامەزراوە، مێژوویەکی دوورودرێژی لە خەباتی نەتەوەیی و  بنیاتنانی دامەزراوەکانی هەرێمدا هەیە. بەگوێرەی راپرسی لەگەڵ ئەو ھاوڵاتیانەی کە دەنگیان بە پارتی داوە، "سەرکەوتنی بەردەوامی پارتی نیشانەی توانای ئەم پارتەیە لە وەڵامدانەوە بە پێداویستییەکانی خەڵک و گونجاندنی خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییەکان."

دەنگدەران لە راپرسیەکەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێن، "سەرکەوتنی پارتی دەرفەتێکی نوێیان بۆ دەرەخسێنێ بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی و داواکردنی گۆڕانکاری زیاتر لە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان."

دەرفەتەکان

سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەکاندا چەند دەرفەتێکی گرینگی خستووەتە ڕوو:

1. گەشەپێدانی ئابووری: پارتی پلانی بۆ هەمەچەشنەکردنی ئابووری هەیە. بەگوێرەی وەڵامی راپرسی دەنگدەران بۆ کەدەپە، هەرێمی کوردستان دەرفەتی گەورەی هەیە بۆ گەشەکردن لە بوارەکانی گەشتیاری و کشتوکاڵدا و حکوومەت ھەنگاوی گەورەی لەم سێکتەرانە ناوە.

2.چاکسازی و شەفافیەت: حکوومەتی هەرێم هەنگاوی گرینگی ناوە بۆ زیادکردنی شەفافیەت. ھاوڵاتیان ھیوایان زۆرە کە لە سایەی حوکمڕانی پارتی، باشترکردنی سیستەمی ئیدارەدان ھەنگاوی گەورەی ناوە، ئەمەش جێگەی دڵخۆشی دەنگدەران بووە کە ھیوای زۆریان بە پارتی ھەیە.

3. پەیوەندی لەگەڵ بەغدا: هەوڵەکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ بەردەوام و ئەرێنین، ھاوڵاتیان لە وەڵامی راپرسیەکە دەڵێن: "دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا پێشکەوتنی باشیان بەخۆیەوە بینیوە و هیوای گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن زیاتر بووە."، ئەمەش ئومێدێکە کە پارتی بەگوێرەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ، ھەنگاوی ناوەو بەرگریی لە قوتی خەڵکی کوردستان جێگەی دڵخۆشی دەنگدەران بووە کە دەنگیان بە پارتی داوە.

4.یەکڕیزی ناوخۆیی: هەوڵەکان بۆ نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان چڕتر بوونەتەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوا لێدوانیدا جەختی لەسەر گرینگی "یەکڕیزی نیشتمانی بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەکانی هەرێم" کردەوە، دەنگدەران دەڵێن، پارتییە نەی ھێشت قەوارەی ھەرێم بکەوێ و، نێو ماڵی کوردستان پەرتەوازە بێت.

 ڕوانگەی نێودەوڵەتی

وڵاتانی هاوپەیمان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێشوازییان لە پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کردەوە. نوێنەرایەتی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: "ئەم هەڵبژاردنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی."

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت: "پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو. ئێمە پشتگیری لە هەوڵەکانی هەرێم بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی و گەشەپێدانی ئابووری دەکەین."

 داهاتووی هەرێم

سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەکاندا دەرفەتێکی نوێیە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشچوون. دەنگدەران دەڵێن: "سەرەڕای بەرەنگارییەکان، هەرێمی کوردستان دەرفەتی  گەورەی هەیە. پارتی پلانە ستراتیژییەکان بە باشی جێبەجێ دەکات،  چاوەڕوانی پێشکەوتنی بەرچاو لە ساڵانی داهاتوودا ھەیە."

کاتێک کە حکوومەتی نوێ دەست بەکار دەبێت، چاوەڕوانییەکان بەرزن بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی زیاتر، باشترکردنی زیاتری ژیانی هاوڵاتیان و بەهێزکردنی پێگەی هەرێم لە ناوچەکەدا. هەنگاوەکان بەرەو ئایندەیەکی گەشتر بۆ کوردستان دەچن.

سەرکەوتنی پارتی لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

داتای سەرکەوتنی پارتی ئەنجامی  بەرایی ھەڵبژاردن- راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق.

ژمارەی دەنگدەران کە بەشداریان لە ھەڵبژاردن کرد، ٢٨٩٩٥٧٨ دەنگدەر بوو.

-پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە ھەشت سەد و نۆ ھەزار دەنگی بەدەستھێنا

-پارتی لە ھەولێر (٣٤٥٨٢٢) دەنگی  بەدەستھێنا.

-پارتی لە دھۆک (٤٠٠٦٠٣) دەنگی بەدەستی ھێنا.

-پارتی لە سلێمانی (٥٧٨٣٢) دەنگی بەدەستی ھێنا.

-پارتی لە ھەڵەبجە (٤٩٤٠) دەنگی بەدەستی ھێنا.