بانگەشەی سیئۆل : وێنەکانی مانگی دەستکرد ئاماژە بە ناردنی سەربازانی کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا دەکەن

بانگەشەی سیئۆل : وێنەکانی مانگی دەستکرد ئاماژە بە ناردنی سەربازانی کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا دەکەن
پەیامی کورد   ...   بانگەشەی سیئۆل : وێنەکانی مانگی دەستکرد ئاماژە بە ناردنی سەربازانی کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا دەکەن


بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ، سەرچاوەیەکی حکوومەتی سیئۆل ڕۆژی یەکشەممە باسی لە سێ وێنەی کردووە کە یەکێکیان لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەو ووڵاتە ئامادەکراوە وەک بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی کۆریای باکوور هێزی سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا دەکات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢ وێنەی دیکەش لەلایەن کۆمپانیای ئەیرباسەوە گیراوە کە دابینکەری جیهانی وێنەی مانگی دەستکردە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی کۆریای باشوور هەینی ڕابردوو بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە کۆریای باکوور بەنیازە نزیکەی ١٢ هەزار سەرباز ڕەوانەی ڕووسیا بکات بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئۆکراین بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی مۆسکۆ، لە ئێستادا نزیکەی هەزار و ٥٠٠ سەربازی کۆریای باکوور ڕەوانەی ناوچەکە دەکات دەستی پێکردووە.

هەروەها دەزگای هەواڵگری کۆریای باشوور بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پیوونگ یانگ لە ٨ تا ١٣ی ئۆکتۆبەر (١٧ تا ٢٢ی تشرینی یەکەم) هێزی تایبەتی خۆی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە.

دوێنێ یۆنهاپ هەروەها نووسیویەتی: ئەمریکا دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە نیگەرانییەکی زۆری دەربڕیوە و دوێنێش بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕاوێژ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دەکات سەبارەت بەم کارە مەترسیدارە ئەگەر ئەم هەواڵە ڕاست بێت.