عێراقچی : ووڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەینەوە

عێراقچی : ووڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەینەوە
پەیامی کورد   ...   عێراقچی : ووڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەینەوە

وه زیری دەرەوەی ئێران له بەرامبەر به هاندانی ئیسرائیل به ڕامبه ڕ ئێران، ئاماژه ی بەوه دا: ئێمه هەموو ئامانجەکانمان له ئیسرائیل ده ستنیشان کردووه ، دوا ناکەوین، بەڵام ئێمەش پەله ناکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، سەید عەباس عێراقچی ، وەزیری دەرەوەی ئێران کە ڕۆژانی هەینی و شەممە لە تورکیا بوو، لە ووتووێژ لەگەڵ کەناڵێکی تورکیا، ئیسرائیل لە هەرچەشنە هێرشێک بۆ سەر ئێران هۆشداری دا.

عێراقچی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئێن تی ڤی، سەبارەت بە کوژرانی یەحیا سینوار، بەرپرسی فەرمانگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و دانووستانەکانی ئاگربەست لەم دۆخەدا چ ئاراستەیەک دەگرێتە بەر. جگە لەوەش پاڵنەری گەنجانی فەلەستینی و ئەم بزووتنەوەیە بەهێزتر دەکات و حەماسیش بەو ئەزموونانەی کە هەیبوو بەهێزتر لە جاران درێژە بە سەفەرەکەی دەدات.

ئێرانیش بە هەمان شێوە ووڵامی هەموو کردەیەکی ئیسرائیل دەداتەوە

سەبارەت بەوەی ئایا ئێران ئامادەیە بۆ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل، ئاماژەی بە ئۆپراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 2" کرد و ڕایگەیاند: ئەو کارەی ئێران ئەنجامیدا بۆ بەرگریکردن بوو لە خۆی و ئێمەش ئامادەین ووڵام بدەینەوە و بە هەمان شێوە ووڵامی هەر کردارێک دەدەینەوە . ئێران بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەیە، هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هێرشە.

عێراقچی هەروەها دەربارەی هەڕەشه ی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنه سەر دامه زراوه ناوەکییەکانی ئێران و هێڵی سووری ئێران چییه ، له بنەڕەتدا هه ڕ هێرشێک هێڵی سووری ئێمه یه و به هیچ شێوەیەک بێ ووڵام نابێتەوه ؛ لە ڕاستیدا ئیسرائیل هەرچۆنێک هێرش بکاتە سەر، ئێمەش بە شێوەی ماددی ووڵامی دەدەینەوە. دواناکەین، بەڵام پەلەش ناکەین. ئیسرائیل ووڵامی ڕێژەیی بۆ هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران وەردەگرێت.

بەرپرسی دەزگای دیپلۆماسی ئێران بە ئاماژە بە هێرشی ئەم دواییەی ئێران و ووڵامدانەوەی تاوان و کردەوەکانی ئیسرائیل هەروەها جەختی لەوە کردەوە: مووشەکەکانی ئێران کە ئامانجە مەبەستەکانیان کەوتووەتە ئامانج تەنیا ناوەندە سەربازییەکانیان کردووەتە ئامانج. ئێمە هێرشمان نەکردە سەر دامەزراوە ئابووری و مەدەنییەکان (ئیسرائیل). ئێستا هەموو ئامانجەکانمان لەوێ دەستنیشان کردووە و هەمان هێرش بۆ سەر ئامانجەکانیان دەکرێت.

گواستنەوەی پەیامەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە

عێراقچی لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە وتووێژ و دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە هیچ دانووستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نییە، سرووشتییە کە پەیامەکان لە ڕێگەی هەندێک کەناڵی پەیوەندییەوە ئاڵوگۆڕ بکرێن، بەڵام ئەو پەیامانە بە مانای دانووستان نییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگه یاند: ئێمه نازانین له نێوان ئه مریکا و ئیسرائیل چی ڕووده دات، بەڵام دەزانین ئەمریکا هاوکاری ئیسرائیل ده کات و ئەگەر هێرشێکی ئیسرائیلیش ڕووبدات، ئەمریکا هاوکاری کراوه .