ئەفشین حسێن پەناهی بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە گوازرایەوە

پەیامی کورد ... ئەفشین حسێن پەناهی بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە گوازرایەوە
«ئەفشین حسێن پەنایی»، برای «ڕامین حسێن پەناهی»، زیندانی سیاسی لەسێدارەدراو، لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی فێبریوەری ، «ئەفشین حسێن پەنایی» بە کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە. هەروەها دادوەری بەڵگەنامەکەی بۆ ئازادی ناوبراو بەشێوەی کاتی، دانانی بارمتەی پێنج ملیارد تمەنی دەرکردووە کە تا ئێستا بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە دابینی بکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «بەشداری لە ڕێوڕەسم و کۆبوونەوە نایاساییەکان» لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەفشین حسێن پەنایی بووە.





