بەیاننامەیەکی ناڕەزایی سەبارەت بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی و ووریشە مورادی

بەیاننامەیەکی ناڕەزایی سەبارەت بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی و ووریشە مورادی
پەیامی کورد   ...   بەیاننامەیەکی ناڕەزایی سەبارەت بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی و ووریشە مورادی

بەیاننامەی سەدیقە وەسمەقی و نەسرین ستوودە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی و ووریشە مورادی

سەدیقە وەسمەقی، ئیسلام ناس و دژبەری کۆماری ئیسلامی و نەسرین ستوودە، چالاکی مافی مرۆڤ، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە ناڕەزایەتی بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، شەریفە محەممەدی و ووریشە مورادی بڵاوکردەوە و نووسیویانە:

"نا بۆ لەسێدارەدان"

سێ ژن لە ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا. "پەخشان عەزیزی، ووریشە مورادی و شەریفە محەممەدی".

ئەم حوکمە تۆڵەسەندنەوەیەکی ڕوونە لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە دوای کوشتنی ژینا و لە بەرگریکردن لە مافی هەڵبژاردنی جلوبەرگ ڕوویدا. 

ئێمە واژووکارانی ئەم دەقە وێڕای ئیدانەکردنی هەموو ئەو حوکمانە کە لە دژی گەنجانی ئەم ووڵاتە دەرکراون، جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان دەکەینەوە، جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەست بەجێی ئەو حوکمە دەکەینەوە کە لە دژی "پەخشان عەزیزی"، "ووریشە مورادی"، و "شەریفە محەممەدی" دەرکراون.

کەس لە سێدارە مەدەن.

نەسرین ستوودە، سەدیقە وەسمەقی»
 

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە