دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە دەدرێت

دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە دەدرێت
پەیامی کورد   ...   دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە دەدرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ووتی "دوای ئەوەی دوێنێ دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت."

د.ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند "بڕیاربوو دوێنێ دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بدرێت و پەسەندبکرێت، ١٦٦ ئەندامیش واژوویان کردبوو، بەڵام بەھۆی یاری تۆپیپێی نێوان عێراق و فەلەستین دەنگدانەکە دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگی لەسەر بدات و ھەڵەبجە ببێتە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان و ١٩مین پارێزگای عێراق."

د.ڤیان سەبری ووتیشی "ڕێکەوتن ھەیە و ھیچ بەربەستێک نییە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بدرێت، ئێمە وەکوو فراکسیۆنە کوردستانییەکان، بەتایبەت فراکسیۆنی پارتی سوورین و ھەوڵی جدی دەدەین بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت و کۆتایی بەو پرسە بێت، چونکە ماوەیەکی زۆرە ھەوڵی بۆ دەدرێت."

دەشڵێت "بە فەرمانی سەرۆک بارزانی پێویستە بەجیددی و وەکوو ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییش کار بکەین بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بکرێت و ھەڵەبجە ببێتە پارێزگا، بۆیە وەکوو فراکسیۆنی پارتی زۆر بە جیددی کاری خۆمان دەکەین و ھەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیاسایە بەبێ گرفت پەسەند بکرێت و ببێتەیاسا، چونکە فەرمانی سەرۆک بارزانییە بۆ ئێمە ئەوەیە، ھەموو تواناکانی خۆمان بخەینە گەڕ تاوەکوو پەسەند بکرێت."

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە