زانیاری سەبارەت بە کارکردن لە بەندئاوی دوین

زانیاری سەبارەت بە کارکردن لە بەندئاوی دوین
پەیامی کورد   ...   زانیاری سەبارەت بە کارکردن لە بەندئاوی دوین 

لە ١٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی بەنداوی دوین کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گرینگی سنووری پارێزگای ھەولێرە بە گوژمەی (٨٨ ملیار دینار) بەردی بناغەی دانراو ئێستاش کارکردن تێیدا بەردەوامە.

بەندئاوی دوین، کە بە شێوازی کۆنکریتی RCC دروست دەکرێت، ٣٢٠ مەتر درێژی و ٧٥ مەتر بەرز دەبێت. توانای گلدانەوەی ١٠٠ ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی ھەیە، ئەو بەندئاوە جگە لە پەرەپێدانی سامانی ئاو و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و کشتوکاڵ، دیمەنێکی جوان بە ناوچەی گەشتیاری دوین دەبەخشێت و جووڵەی گەشتیاری لە ناوچەکەدا زیاد دەکات.

ھاوکات لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناوچەی شوێنەواری دوین، کە ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری شاری ھەولێرەوە دوورە و دەکەوێتە سەر دەربەندی کۆڕێ و مێژووی قەڵاکەی دەچێتەوە سەدەی شانزەیەمی زایینی نۆژەن دەکرێتەوە.

جێگەی باسە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گرینگی و بایەخێکی کەم وێنە و زۆری بە پرۆژەکانی بەندئاو و درووستکردنی پۆند داوە، جگە لە کارکردن لەو بەندئاوە، لە ساڵی ڕابردووش دا ھەرچوار بەندئاوی ( گۆمەسپان، چەمرگە، ئاقووبان، بەستۆڕە ) لە سنووری پارێزگای ھەولێر تەواوکران، کە سوودی زۆریان ھەیە بۆ بەگژداچوونەوەی ووشکەساڵی و کەم ئاوی و ئاودێری و کشتوکاڵ و گەشتیاری و زیادکردنی ئاوی ژێر زەوی.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە