سهرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی ئاشووری نیشتهجێی ئهمریكا كرد

پەیامی کورد ... سهرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی ئاشووری نیشتهجێی ئهمریكا كرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی ئاشوورییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا، پابەندبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پێکھاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
دووشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی ئاشووری نیشتەجێی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی سام دەرمۆ، سەرۆکی دامەزراوەی ئاشوورییەکان لەپێناو دادوەریدا کرد.
لە دیدارەکەدا، شاندەکە ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئازادیی لە ھەرێمی کوردستان کرد. هاوکات سەرۆکی حکوومەت پابەندبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پێکھاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.





