وەزیری سامانە سرووشتییەکان : ئاستەنگەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕوو لە چارەسەرکردنن

وەزیری سامانە سرووشتییەکان : ئاستەنگەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕوو لە چارەسەرکردنن
پەیامی کورد   ...   وەزیری سامانە سرووشتییەکان : ئاستەنگەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕوو لە چارەسەرکردنن

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان، له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند،  بەم نزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات.

کەمال محەمەد ساڵح له‌گه‌ڵ لیوجیوون کونسووڵی گشتی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه‌، کونسووڵی چین نزیکبوونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسیەی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ  پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە پیشاندا. 

وەزیری سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرد کە بەم نزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات، هەروەها وەبەرهێنان و کار و پڕۆژە و چالاکی ووڵاتی چین ی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.

ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە