سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان : بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كی پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا ئاماده‌ین

پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان : بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كی پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا ئاماده‌ین
دووشه‌ممه 2025/2/17 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له شاندى ئیمرالى كرد كه بۆ ڕاگۆڕینه‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا، له هه‌رێمى كوردستانن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌كه‌ى به ده‌رفه‌تێكى گرینگ و مێژوویى له قه‌ڵه‌م دا كه پێویسته هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و برایه‌تی كورد و تورك بكه‌ن، چوونكه ئاشتى بۆ هه‌مووان له توركیا و ناوچه‌كه پێویسته.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌میشه كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى بێته ئاراوه و كێشه‌كان ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن، چوونكه ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تى شه‌ڕ و چه‌ك هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. هه‌روه‌ها هیواى خواست كه PKK ستراتیژییانه له پرۆسه‌كه بڕوانێت و پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌درێت.
لاى خۆیه‌وه شاندى ئیمرالى سڵاو و ڕێزى تایبه‌تى به‌ڕێز ئۆجالانى به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گه‌یاند و تێشكیان خسته سەر هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌كه. شانده‌كه هه‌روه‌ها ستایش و پێزانینى بۆ هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى پێشتر و ئێستاى ئاشتیدا ده‌ربڕى و داواى كرد به‌ڕێزیان له‌سه‌ر هاوكارى و پشتگیری خۆى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت.
ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە




