پارتی كۆمۆنیستی چین بۆ شاندی پارتی : به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییەکانمان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌ڕوانین

پارتی كۆمۆنیستی چین بۆ شاندی پارتی : به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییەکانمان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌ڕوانین
پەیامی کورد    ...   پارتی كۆمۆنیستی چین بۆ شاندی پارتی : به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییەکانمان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌ڕوانین

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ووڵاتی چین، کۆبوونەوەیەکی ووردو فراوانی لەگەڵ بەرپرسی کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیاو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە پارتی کۆمۆنیستی چین بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی سەردانی شاندی پارتی بەهاوڕایی ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ ووڵاتی چین، پاشنیوەڕۆی  ۱۱ی ۳ی ۲٠۲٥ لە بارەگای سەرەکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کۆمۆنیستی چین کۆبوونەوەیەکی وورد و فراوانی ھەمەلایەنە لەگەڵ  (یوو وی) بەڕێوبەری بەشی ڕۆژئاوای ئاسیاو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و تیمی تایبەت بە عێراق و ئێران و ناوچەی کەنداو ئەنجام درا.

سەرەتا بەڕێز یو، بە ووردی ھەڵوێستی پارتی کۆمۆنیستی چین و حکوومەتی چینی بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند بەوەی کە بە بایەخەوە لە پەیوەندی لەگەڵ پارتی دەڕوانن و پێگەی سیاسی و جەماوەری پارتی و کاریگەری گەورەی لەسەر سیاسەت و بڕیارەکانی ھەرێمی کوردستان و ھاوکێشەکانی عێراق و ناوچەکە بەرز دەنرخێنن. 

ھەروەھا خواستی ووڵاتەکەی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و برەودانی زیاتری ھەمەلایەنە لەگەڵ پارتی و ھەرێمی کوردستان لە ئەولەویەتی کاری حزبەکەیان دانا و ڕایگەیاند شاندی باڵای پارتی یەکەم حزبی عێراقە لە ساڵی نوێدا کە داوەتی فەرمی چین دەکرێت و ئەمەش دەرخەری بایەخی پارتیە لەلای ووڵاتی چین.

ھێمن هەورامی لای خۆیەوە وێڕای سوپاسی گەرمی پارتی و ئەندامانی شاند بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و بانگھێشتکردنی شاندەکە، لە سەر کۆی ھاوکێشە ناوخۆییەکانی ھەرێم و دەرفەتەکانی وەبەرھێنانی کۆمپانیا چینییەکان و دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری عێراق و پرسی سووریا و ڕەوشی ئاشتی لە تورکیا و ھاوکێشە گشتییەکانی ناوچەکە، ڕاو سەرنج و ھەڵوێستی پارتی بە وردی بۆ شیکردەوە.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە