واژووکردنی گرینگترین ڕێکەوتن لە نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع

پەیامی کورد ... واژووکردنی گرینگترین ڕێکەوتن لە نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع
واژووکردنی ڕێککەوتنێک لەنێوان مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک - هەسەدە لەگەڵ سەرۆکی قوناغی ڕاگوازەری سووریا ئەحمەد ئەلشەرع (جۆلانی).
دەقی رێککەوتنەکە :
١_ مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو سوورییەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت بە بنەمای لێهاتوویی بێ ڕەچاوکردنی پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی.
٢_ کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی ڕەسەنە لە دەوڵەتی سووریا و دەوڵەتی سووریا مافی هاووڵاتیبوون و هەموو مافە دەستوورییەکانی مسۆگەر دەکات.
٣_ ڕاگرتنی ئاگربەست لە سەرتاسەری خاکی سووریا
٤_ یەکخستنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەكان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی بەڕێوبەرایەتی دەوڵەتی سووریا، بە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و کێڵگەکانی نەوت و گازەوە.
٥_ مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سوورییەکان بۆ شار و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە.
٧_ ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و ووتاری ڕق و هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سووریا
٨_ لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕ نەکات
ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە




