سەرۆکوەزیران، سوپاس و پێزانینی بۆ کار و خزمەتی عەبدوڵرەحمان سدیق دەربڕی

سەرۆکوەزیران، سوپاس و پێزانینی بۆ کار و خزمەتی عەبدوڵرەحمان سدیق دەربڕی
پەیامی کورد   ...   سەرۆکوەزیران، سوپاس و پێزانینی بۆ کار و خزمەتی عەبدوڵرەحمان سدیق دەربڕی

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی.

سێشەممە ١١-٣-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوڵرەحمان سدیق سەرۆکی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکەی.

لە  دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ کار و خزمەت و چالاکی و ھەوڵ و ماندووبوونی عەبدۆڵرەحمان سدیق دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە بووە و ھیوای سەرکەوتن و تەندرووستی بۆ خواست.

عەبدولرەحمان سدیق سوپاسی ھاوکاری و پشتیوانی بەردەوام و پەرۆشی و خەمخۆری سەرۆکی حکوومەتی لەپێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان کرد.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە