نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاریفى توركى كرد

پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاریفى توركى كرد
دووشه‌ممه 2025/3/10 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌حموود ئۆزدیل، سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاریفى توركى و شاندێكى یاوه‌رى، باسیان له كار و چالاكییه‌كانى ده‌زگاى مه‌عاریف له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هاوكاری هاوبه‌شى ده‌زگاكه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ست به‌كاربوون وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاكه، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئۆزدیل خواست و هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و پرۆژه‌كانى ده‌زگاى مه‌عاریفى توركى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ده‌ر‌فه‌ته‌كانى هاوكاری هاوبه‌ش و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانى توركیا له بوارى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاریف سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیرى و هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌دا ده‌ربڕى و باسى له قوتابخانه‌كانى سه‌ر به ده‌زگاكه له به‌غدا و هه‌ولێر كرد، هه‌روه‌ها خواستى ده‌زگاكه‌ى بۆ بره‌ودان به هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیدار و هاوشێوه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. له‌مباره‌یه‌وه ستایشى ڕۆڵى ده‌زگاى ڕوانگه‌ى له بوارى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا كرد و ئاماده‌یی ده‌زگاكه‌ى بۆ هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا دووپات كرده‌وه.
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرینگی كوالیتی خوێندن و ئاست به‌رزی په‌روه‌ر‌ده، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه كونسووڵى گشتی توركیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




