سەرۆك بارزانی سەردانی قشڵەی کۆنی زاخۆی کرد

سەرۆك بارزانی سەردانی قشڵەی کۆنی زاخۆی کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی سەردانی قشڵەی کۆنی زاخۆی کرد

سەرۆك بارزانی سەردانی بازاڕی کۆنی زاخۆی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە جوانی و ئاوەدانی زاخۆ دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا"خەڵكی زاخۆ شایەنی ئەم خزمەتەن کە بۆیان کراوە".

ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ سەرۆک بارزانی سەردانی بازاڕی کۆنی زاخۆی کرد و لەوێڕا بەسەر قشڵەی زاخۆی کۆن کەوت و ھەروەھا چاوی بە کۆڕنیشی زاخۆ کەوت.

قشڵەی زاخۆ مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ھەزار و سەت و بیست ساڵ، ئەم شوێنە لە سەردەمی ڕژێمی لە ناوچوو بۆ ئەشکەنجەدان و ئازاردانی ھاووڵاتیانی سڤیل بەکار دەھات، ئێستاش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە شێوازی کولتووری قشڵەی کۆنی زاخۆی نۆژەن کردووەتەوە و بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و ھەزاران کەس بۆ بینینی سەردانی زاخۆ دەکەن.

سەرۆک بارزانی لەم بەسەرکردنەوەیەدا خۆشحاڵی خۆی بە جوانی و ئاوەدانی زاخۆ دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، "خەڵکی زاخۆ شایەنی ئەم خزمەتەن کە بۆیان کراوە، دواتر سەرۆک بارزانی سەردانی گوندی سپی کرد و دیمەنی زاخۆی لە بەرزاییەکانەوە بینی و ھەروەھا چاوی بە ژمارەیەک ھاووڵاتی کەوت کە سەردانی زاخۆیان کردووە و، وێنەی لەگەڵ بەشێک لە ھاوڵاتیان دا گرت.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە