ڕاگەێندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستان ەوە

ڕاگەێندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستان ەوە
پەیامی کورد   ...   ڕاگەێندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستان ەوە

دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا ھەواڵێکی ناڕاستی ھەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا ڕەت دەکاتەوە.

ئەمەش دەقی ڕاگەێندراوەیەکە:

ھەینی ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، ھەواڵێکی ناڕاست لە ھەندێ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە، کە گوایە لە ڕێگەی درۆنەوە ھێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە.

ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم دەنگۆیە ھیچ ڕاستییەکی تیدا نییە و ھیچ ڕووداوێکی لەو جۆرەش ڕووی نەداوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و ڕاھێنانی سەربازی بووە ھیچ جێگەی مەترسی نییە.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە