سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق کرد

دووشەممە 12/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

باڵیۆزی ئیتالیا خواستی ووڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرینگی پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز لە زووترین کاتدا لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە