سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد

ڕۆژی سێشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سێرج دیکشن باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

لەم دیدارەدا باڵیۆزی بەلجیکا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان و بەیهاتنی سەقامگیری لە هەرێم و عێراق کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە ئۆکتۆبەری رابردووی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، و بەشداری ڕێژەی بەرچاوی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردندا بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بەهێزبوونی شەرعیەت لەقەڵەم دا.
باڵیۆزی بەلجیکا ئەوەشی دووپات کردەوە کە بەلای ووڵاتەکەی و یەکیتی ئەورووپا سەقامگیری هەرێمی کوردستان  بایەخێکی تایبەتی هەیە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەو مەترسییەکانی تیرۆر  و پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە  ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە