مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن كرد

مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن كرد
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن كرد

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن كرد، باڵیۆزی بەلجیكا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆك وەزیران كرد.

سێشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، پێشوازی كرد لە سێرج دیكشن باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن.

باڵیۆزی بەلجیكا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی كرد و هەردوولا هاوڕا بوون لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت لە ئایندەیەكی نزیكدا، لەمبارەیەوە دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان بە هەنگاوێكی ئەرێنی هەڵسەنگێنرا.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرینگی دابینكردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەكان و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی عێراق و ناوچەكە و دۆخی ئاڵۆزی سووریا كرا.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە