مەزڵوم عەبدی سەبارەت بە دۆخی حەلەب پەیامێكی بڵاوكردەوە
پەیامی کورد ... مەزڵوم عەبدی سەبارەت بە دۆخی حەلەب پەیامێكی بڵاوكردەوە
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) بڵاوی كردەوە:ڕووداوەكان لە باكووری ڕۆژئاوای سووریا بە خێرایی و لەناكاو پەرەیان سەند، هێزەكانی ئێمەش لە چەند ئاراستەیەكەوە ڕووبەڕووی هێرشی تووند بوونەتەوە، بەهۆی ئەوە هێرشی گرووپە چەكدارەكان كە لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە پاڵپشتی دەكران، سنوورەكانیان بەزاند.
لەگەڵ ڕووخان و كشانەوەی سوپای سووریا و هاوپەیمانەكانی، دەستوەردانمان كرد بۆ كردنەوەی ڕێڕەوێكی مرۆیی لە نێوان ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی خۆمان، حەلەب و ناوچەی تەل ڕەفعەت بۆ پاراستنی گەلەكەمان لە كۆمەڵكوژییەكان.بەڵام هێرشی چەکدارەکان کە بە پاڵپشتی داگیرکاری تورکیا هێرشیان کرد ئەم ڕێڕەوەیان پەک خست.
ئێمە كاردەكەین بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ هەموو كەسایەتییەكانی سووریا بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی گەلەكەمان و دوورخستنەوەیان بە شێوەیەكی سەلامەتی لە ناوچەكانی تەل ڕەفعەت و شەهبا بەرەو ناوچە سەلامەتەكانمان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی ووڵات.
بەرخۆدانی هێزەكانمان بەردەوامە بۆ پاراستنی گەلەكەمان لە گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب.