سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرد

رۆژی دووشەممە 17ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کارووباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و جەخت لە برەودان و بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەموو بوارەکان دا.

بارودۆخی سیاسی عێراق و گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.

ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە