مووچە لەم کاتەدا دابەش دەکرێت

پەیامی کورد ... مووچە لەم کاتەدا دابەش دەکرێت
شاخه‌وان عه‌بدۆڵڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هیچ به‌ربه‌ستێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی مانگی (ئازار/3)ی مووچه‌خۆرانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌ر له جه‌ژن نه‌نێرێت و ده‌شڵێت، "هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ناردنی موچه‌دا نیه".
شاخه‌وان عه‌بدۆڵڵا له‌بینای په‌رله‌مانی عێراق له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، حكوومه‌تی فیدڕاڵ بڕیاریداوه به‌ر له جه‌ژن مووچه‌ی مانگی (ئازار/3)ی مووچه‌خۆرانی خۆی بدات و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش بنێرێت.
ووتیشی، "به‌دواداچوونم كردوه، هیچ به‌ربه‌ستێك نییه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت، ئێستاش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ خۆی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئه‌وان بڕیاریان داوه به‌ر له جه‌ژن مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی خۆیان بده‌ن له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش بنێرن".
سه‌باره‌ت به‌بوونی گرفت بۆ نه‌ناردنی مووچه، شاخه‌وان عه‌بدۆڵڵا ووتی، "هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان هه‌ر داواكارییه‌كیان هه‌بوایه بۆ بۆ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی بڵاویده‌كرده‌وه و هیچ داواكارییه‌كی نوێیان نه‌بووه".





