مەسروور بارزانی لەگەڵ شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێم کۆبووەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی لەگەڵ شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێم کۆبووەوە
سێشەممە 2/4، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی ئەنجامی گفتوگۆ و دیدارەکانیان لە بەغدا تایبەت بە هەموارکردنی یاسای بوودجەی گشتی فیدراڵ و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ئەندامانی شاندەکە و هەموو تیمە تەکنیکییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە زۆر پیشەیی یانە و دڵسۆزانە ئەرکەکانیان جێبەجێ کردووە ، هیواشى خواست دەنگدان لەسەر هەموارکردنی یاسای بوودجەی فیدراڵ ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە