مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد

مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن، ھاوکات جەخت لە پێویستی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

دووشەممە، ٢ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

باڵیۆزی ڕووسیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و جەختی لە پێویستی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکی نزیکدا کردەوە.

پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ھەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئاڵۆزی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە