ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخەینە ڕوو

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخەینە ڕوو
پەیامی کورد   ...   ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخەینە ڕوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩-٢-٢٠٢٥، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەسەر سێ بابەت دەکرێت.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەم سێ بڕگەی خوارەوە پێکھاتووە:

- خستنەڕووی ووردەکاری بەشداری شاندی باڵای ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە دوبەی و بابەتی نوێکردنەوەی یاداشتی لەیەکترگەیشتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئیمارات و ڕاسپاردنی وەزارەتەکان بۆ کاروباری پێویست سەبارەت بە ناوەڕۆکەکەی.

- خستنەڕووی ڕاپۆرتی لیژنەی ھاوبەشی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق تایبەت بە یەکخستنی ڕێکارەکانی کوالێتی کۆنتڕۆڵ و پۆلینکردنی بەڵێندەران کە یەکێک بووە لە ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی ھاوبەشی ھەردوو ئەنجوومەنی وەزاری ھەولێر و بەغدا.

- خستنەڕووی دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی ھاوبەشی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراقی تایبەت بە پرسی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کە دوێنێ لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو.

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە