نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی كۆبووەوە
پەیامی کورد ... نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی كۆبووەوە
دووشەممە لە پارێزگای حەسەكەی سووریا، نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبووەوە.
دکتۆر حەمید دەربەندی بەرپرسی دۆسییەی ڕۆژئاوا لە بارەگای بارزانی، بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی سەردانی پارێزگای حەسەكە و شاری قامیشلۆی لە ووڵاتی سووریا كرد.
هەر ئەو ئێوارەیە لە پارێزگای حەسەكە، د.حەمید دەربەندی نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا د.حەمید دەربەندی پەیامی سەرۆك بارزانی گەیاندە مەزڵووم عەبدی كە یەكڕیزی ماڵی كورد و ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و ئالەنگارییەكانی ئێستای سووریایە.
لای خۆیەوە مەزڵووم عەبدی سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانی كردووە، هەروەها جەختی لەوە كردۆتەوە كە قۆناغی ئێستای سووریا پێویستی بە هەوڵی هەموو لایەنەكانی كوردستان هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكانی گەلی كورد لە سووریا.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە