نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/2/4 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ كیڤن لیهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووریا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منی عێراق و سووریا و جووڵه و هه‌ڕه‌شه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆرستی داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی هاوكاری هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوایین هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بیروڕایان گۆڕییه‌وه. له‌مباره‌وه ده‌ست به‌كاربوونى هه‌ردوو فیرقه‌ى سێ و چوارى پێشمه‌رگه‌یان له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌دا به هه‌نگاوێكى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و داكۆكییان له سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه.
لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گۆڕانكارییه‌كانى سووریا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە