نێچیرڤان بارزانی : بەوەی دەیبینم پشتڕاستم ملیۆنێک دەنگ و زیاتر بەدەست دەهێنین

نێچیرڤان بارزانی : بەوەی دەیبینم پشتڕاستم ملیۆنێک دەنگ و زیاتر بەدەست دەهێنین
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی : بەوەی دەیبینم پشتڕاستم ملیۆنێک دەنگ و زیاتر بەدەست دەهێنین

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە بانگەشەی پارتی لە دهۆک رایگەیاند، "بەوەی دەیبینم پشتڕاستم ملیۆنێک دەنگ و زیاتر بەدەست دەهێنین."

سێشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی لە دهۆک کەرنەڤاڵێکی جەماوەرییان بۆ لایەنگرانیان ئەنجام دا.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ووتی، "هیچ گومانم نییە رۆژی 11-11 سەرکەوتنێکی دیکە بۆ کورد و کوردستان تۆمار دەکەین."
جێگری سەرۆکی پارتی لە ووتارەکەیدا ووتی، "مێژووی پارتی و ئەم دەڤەرە لە یەکدی جیا ناکرێنەوە، یەکەم لقی پارتی لەم دەڤەرە بووە."
نێچیرڤان بارزانی پەسنی ناوچەی بادینانی کرد و ووتی، "سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە و سەرکەوتنی پارتیش لە دەستی بادینانە."
لەبارەی ئامانجەکانی پارتی، جێگری سەرۆکی پارتی ووتی، "ئامانجی پارتی لەوکاتەوەی درووست بووە ئێوە بوون، گەلی کورد، ئێوە ئامانجی بارزانی بوون."
نێچیرڤان بارزانی لە ووتارەکەیدا "دەستخۆشی" لە مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و ووتی، "سەرباری هەموو ئەو ئاستەنگانەی بۆی درووست دەکرێن، کاروانی ئاوەدانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و رۆژ بە رۆژ پڕۆژە دەکاتەوە و بەردی بناخەی پڕۆژەی دیکە دادەنێت."

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە