نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کۆبووه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کۆبووه‌وه‌
پەیامی کورد    ...  نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کۆبووه‌وه‌

ھەینی ٢٠٢٥/٤/١٨، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دکتۆر نووح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان تاوتوێ کران، ھەروەھا دەربارەی ھاوکاری نێوانیان لە بوارە جیاکاندا، بە جۆرێک کە ببێتە ھۆی بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن لە ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییەوە.

پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، تیایدا نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی ھەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات کردەوە. ھەر لەمبارەیەوە ھەردوولا ھاوڕا بوون کە ئاشتی کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت و ئاسۆی بەرفراوانتر بۆ گەشەپێدان و ھاوکاری ھاوبەش دەکاتەوە.

ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە و چەندین پرسی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، خرانە بەر باس.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە