وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم : سێ حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی HIV ده‌ستنیشان كران

پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم : سێ حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی HIV ده‌ستنیشان كران
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سێ حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی ئا‌یدز له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندرووستی ده‌ستنیشان كران كه هه‌رسێكیان له ئارایشتگای ئافره‌تان كاریان ده‌كرد و كه‌سانی بیانین.
راشیگەیاندووە، "هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه خۆیان دووربگرن له شوێنی نافه‌رمی، پێویسته سه‌ردانی شوێنی فه‌رمی بكه‌ن و له شوێنه گشتیه‌كان پرسیاری مووڵه‌تی ته‌ندرووستی بكه‌ن و له هه‌ر گومانێك له نه‌بوونی مووڵه‌ت یان دیارده‌یه‌كی نا ته‌ندرووست ئه‌ركێكی نیشتمانی و مرۆییه له‌ڕێگه‌ی هێڵه گه‌رمه‌كانی په‌یوه‌ندی یان سندووقی سكاڵا تیمه‌كانی ته‌ندرووستی ئاگادار بكه‌نه‌وه".





