وەرزشوانێکی كورد خەڵکی سنە لە لایەن داگیرکەرانی ئیتلاعاتەوە

پەیامی کورد ... وەرزشوانێکی كورد خەڵکی سنە لە لایەن داگیرکەرانی ئیتلاعاتەوە
دەستبەسەر كردنی شێرزاد عەلی ڕەمایی، وەرزشوانی كورد لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە
شێرزاد عەلی ڕەمایی، وەرزشکاری ڕەزمی و هاووڵاتی کورد خەڵکی سنە ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٤ لە شاری سنە لە لایەن ئیتلاعات ەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەم وەرزشوانە تەمەن ٣٨ ساڵە خەڵکی گوندی "نجێ" سەر بە ژاوەرۆ و دانیشتووی شاری سنەیە و نیشتەجێ یە و خیانەتکارانی خامنەیی لە ماڵە تایبەتەکەی خۆیدا دەست بەسەریان کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر كردن، شوێنی ڕاگیران، یان ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراوە، لەبەردەست دا نییە.





