وەزارەتی بازرگانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات پەلە بکەن

وەزارەتی بازرگانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات پەلە بکەن
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی بازرگانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات پەلە بکەن

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات، فۆڕمی پسوولەی خۆراک پڕبکەنەوە بۆ ئەوەی بێ بەش نەبن لە بەشەخۆراکی مانگانە.

هەینی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر داواکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و بەپێی ڕێککەوتنێک لەنێوان بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێم و بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی دارایی عێراق ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی پسوولەی خۆراک درێژکرایەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی داوا لە هاووڵاتییان دەکات پەلە بکەن لە پڕبکەنەوەی فۆڕمی پسوولەی خۆراک بۆ ئەوەی بێ بەش نەبن لە بەشەخۆراکی مانگانە.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە