پێنج پاركی گەورە لە هەولێر نوێ كراوە كە زیاتر لە 40 هەزار داری جیاوازی تێدا دەچیندرێت

پەیامی کورد ... پێنج پاركی گەورە لە هەولێر نوێ كراوە كە زیاتر لە 40 هەزار داری جیاوازی تێدا دەچیندرێت
لە هەولێر دەست بە درووستكردنی پێنج پاركی گەورەی نوێ كراوە كە زیاتر لە 40 هەزار داری جیاوازی تێدا دەچیندرێت.
پارێزگای هەولێر لەبارەی درووستكردنی پاڕكەكان رایگەیاندووە، "لەپێناو زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و زیاتر پاراستنی ژینگەی شار، لە ناوەندی شاری ھەولێر لەسەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی، دەستکراوە بە درووستکردنی 5 پارکی گەورە، کە تێیدا 40 ھەزار دار دەچێندرێت".
ئاماژە بەوەش دەكات، كە ئەمساڵ هەر پێنج پاڕکە نوێیەكە تەواو دەکرێت كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-
1- درووستکردنی پاڕکێک لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر ڕووبەری 80 دۆنم زەوی و نزیکەی 8 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، ئێستا نزیکەی لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.
2- درووستکردنی پارکی ڕەشکین لەسەر ڕووبەری 47 دۆنم زەوی و 16 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، ئێستا لە 50%ی کارەکانی تەواو بووە.
3- درووستکردنی پارکی گەڕەکی نازدار لەسەر ڕووبەری 4 دۆنم زەوی و 6 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، ئێستا لە 80%ی کارەکانی تەواو بووە.
4- درووستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان لەسەر ڕووبەری 7 دۆنم زەوی و 5 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، ئەویش ئێستا لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.
5- پارکی یەکتربڕی شەقامی 150 مەتری کە ڕووبەرەکەی 60 دۆنمە و کارکردن تیایدا بەردەوامە.
بەشێوەیەكی گشتی لە شاری ھەولێر ئێستا 26 پارکی گەورە و 204 باخچەی بچووک و 209 دارستان و 163 دوورگەی ناوەندی و 109 نافوورە هەن.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە




