ڕاگەێندراوی کەشناسی عێراق سەباەرت بە دۆخی کەش و هەوای هەرێم و ناوچەکە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوی کەشناسی عێراق سەباەرت بە دۆخی کەش و هەوای هەرێم و ناوچەکە
دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە مانگە دەستکردەکانەوە دەستکەوتووە، لە ئەمشەوەوە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچەکانی باکوور و رۆهەڵاتی ووڵات و ئەگەری بارینی بارانێکی کەم دەبێت لە ناوچە سنوورییەکان.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمشەو و رۆژی یەکشەممە هەور بەرەو ئاسمانی شارەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی ووڵات و هەندێک لە شارەکانی ناوەڕاست دەڕوات و پێشبینیش هەیە ئەگەری بارانبارین دەبێت لەگەڵ چاوەڕوانی بارینی بەفرێکی کەم لەسەر بەرزاییەکانی هەولێر و سلێمانی.
ئاماژەکان بۆ ئەوەن شارەکانی ووڵات کاریگەری شەپۆلی هەوای ساردیان لەسەرە، هەروەها پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرمی دابەزێت، بەتایبەتی لە کاتی شەوان و بەیانی زوودا.
ئەو ناوچانەی زۆرترین کاریگەری سەرمایان لەسەر دەبێت، شارەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی وڵاتن، کە لە هەندێک شوێن پلەی گەرمی بۆ خوار سفر دادەبەزێت و ئەگەری درووستبوونی شەختە هەیە.