ڕاگەێندراوێك لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دهۆک ەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێك لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دهۆک ەوە
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دهۆک ڕایگەیاند، کەسێک لە نزیک ئۆڤەرپاسی نزارکێ لە دهۆک بە تەقاندنەوەی نارنجۆک هەڕەشەی لە شۆفێران و هاووڵاتییان دەکرد، بەڵام دواتر لەلایەن دوو کارمەندی ئاسایشەوە دەستگیر کرا.
هەینی، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دهۆک لەمیانەی ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەم شەو کاتژمێر 7:30 لە دهۆک نزیک ئۆڤەرپاسی نزارکێ کەسێک شەقامی سەرەکی لە هاووڵاتییان گرتبوو دوو نارنجۆکی لەدەستدا بوو، یەکێ لە نارنجۆکەکانی تەقاندەوە یەکێکیشی لە دەستی مابوو چاوەڕێی دەکرد کە هەر ئۆتۆمبێلێک تێپەڕبێت نارنجۆکی بۆ بهاوێژێت ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس لەنێو هاووڵاتییان.
بەڕێوبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە دا، شۆفیران و سەرنشیانانی ئۆتۆبێلەکان لە شەقامەکە ناچار بوون لە ئۆتۆمبێلەکانیان بێنە خوارەوە و ڕابکەن، لەو کاتە دوو کارمەندی ئاسایشی دهۆک دوای تەواوبوونی ئەرکیان دەیانویست بگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان، بەڵام کاتێ ئەم دیمەنە دەبینن لە ئۆتۆمبێلەکانیان دادەبەزن رووبەڕووی کەسەکە دەبنەوە.
ئاسایشی دهۆک، ووتیشی: کاتێ دوو کارمەندەکەیان ڕووبەڕووی کەسەکە بوونەوە، هەوڵیاندا نارنجۆکەکەی لێ بستێنن و نەتەقێتەوە و، خۆشبەختانە توانیان دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و نەیانهێشت نارنجۆکەکە بتەقێتەوە و کەسەکەیان دەستگیر کرد.
ئەم بابەتە 67433 جار خوێندراوەتەوە