کابینەی نۆیه‌م بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو هەنگاوی ستراتیژی ناوه‌

کابینەی نۆیه‌م بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو هەنگاوی ستراتیژی ناوه‌
پەیامی کورد   ...   کابینەی نۆیه‌م بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو هەنگاوی ستراتیژی ناوه‌

ە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونییەوە بە پلانێکی ستراتیژییەوە هەنگاوی بەرەو بەهێزترکردنی کوردستان ناوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرجەم سێکتەرەکان هەنگاو بە هەنگاو دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانى کرد، کە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەری گۆڕانکارییەکانی کەش وهەواش، کابینەی نۆیەم هەنگاوی ستراتیژیی زۆری ناوه‌.

کابینەی نۆیەم له‌ بواری ئاسایشی ئاو

هەرێمی کوردستان بەدەر نەبووە لە گۆڕانکارییەکانی کەش وهەوا لە جیهان، کەمی باران بارین و وشکەساڵی لە ساڵانی ڕابردوودا هاووڵاتییانی نیگەران کردبوو له‌ بێ هیوابوونیان له‌ به‌رهه‌مى كشتوكاڵى و ووزه‌ و ژیان به‌ گشتى، بەڵام ئەمە بەر لەوەی خەمی هاووڵاتییان بێت، خەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی بوو.

کابینەی نۆیه‌م بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو و کەم کردنەوەی کاریگەری گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، هەنگاوی ستراتیژی زۆری نا، لە ماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا بە گوژمەی 265 ملیار دینار 9 بەندئاو درووست کران، کە توانای گلدانەوەی زیاتر لە 250 ملیۆن مەتر سێ جا ئاویان هەیە و کارکردن لە ژمارەیەک بەنداوی دیکەی ستراتیژیش بەردەوامە، هەروەها هەر لەم کابینەیەدا 23 پۆند درووست کراون و 58 پۆندی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێ کردندان.

ئەم پڕۆژانە ڕۆڵی سەرەکییان لە بووژانەوەی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری، ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان، پاراستنی سامانی ماسی و ئاوی ژێرزەوی دەبێت و هۆکارێک دەبن بۆ بەهێزترکردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان.

هەروەها جگە لە درووستکردنی پۆند و بەنداوەکان چەندین پرۆژەی دیکەی ستراتیژی ئاو لە شار و شارۆچکەکان جێبەجێ کراون، کە دیارترینیان پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاری خێرای هەولێرە کە بۆ ماوەی 30 ساڵ کێشەی کەم ئاوی لە هەولێر بە تەواوەتی بنبڕ دەکات.

جگە لەمانەش، کابینەی نۆیەم سەرقاڵی جێبەجێکردنی هێڵی سێیەمی پرۆژەی ئاوی دووکان – سلێمانییە و بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەی 25 ساڵ بە تەواوەتی کێشەی ئاو لە سلێمانی چارە دەبێت.

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە