ھیوا ئەحمەد مستەفا : لە ھەوڵ داین بۆ ڕاگرتنی دەستوەردانی سوپا لە کاری جووتیارانی کورد

ھیوا ئەحمەد مستەفا : لە ھەوڵ داین بۆ ڕاگرتنی دەستوەردانی سوپا لە کاری جووتیارانی کورد
پەیامی کورد   ...   ھیوا ئەحمەد مستەفا : لە ھەوڵ داین بۆ ڕاگرتنی دەستوەردانی سوپا لە کاری جووتیارانی کورد

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان (کەرکووک _ گەرمیان) رایگەیاند، "لەڕێگەی  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەمانەوێت ئەو ڕێگرییانەی لە جووتیارانی کورد لە کەرکووک دەکرێت ڕابگیرێت، چوونکە ئەوەی دەکرێت غەدرە لە خەڵکی ئێمە دەکرێت. 

ھیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان (کەرکووک _ گەرمیان)، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی، "داوامان لە وەزیری ناوخۆ کردووە پەیوەندی بە بەغداوە بکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە جووتیارانی کورد کۆتایی پێ بێنێت، داواش لە نوێنەرانی کورد لەبەغدا دەکەین پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ ڕاگرتنی دەستوەردانی سوپای عێراق لەکاری جووتیارانی کورد." 

ھیوا ئەحمەد مستەفا ووتیشی، "ئەوەی دەکرێت ھیچ پێویست نییە، غەدرێکە لە گەلی کورد لە کەرکووک دەکرێت، پێویستە بەرگری لە خەڵکی خۆمان بکەین. 

ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە