زیانەکانى خواردنەوەى قاوە پێش نان خواردن

زیانەکانى خواردنەوەى قاوە پێش نان خواردن

پەیامی کورد... زیانەکانى خواردنەوەى قاوە پێش نان خواردن

ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەى کە بەیانیان پێش ئەوەى نان بخۆیت قاوە دەخۆیتەوە، ئەوا پزیشکان رێنماییت دەکەن کە واز لەم کارە بهێنیت، چونکە زیانێکى زۆرى بۆ جەستەت دەبێت.



بەپێى لێکۆڵینەوەیەک کە لە زانکۆیەکى بەریتانى ئەنجامدراوە، خواردنەوەى قاوە بە بەیانیان و پێش نانخواردن کاریگەریی دەبێت لەسەر شێوازى رێکخستنەوەى شەکرى خوێن لە لەشدا و ئەمەش دەبێتە هۆى زۆربونى مەترسی توشبون بە شەکرە و نەخۆشییەکانى دڵ.



باس لەوەشکراوە، کە ئەگەر کەسەکە بە کەمى یاخود پچڕ پچڕى خەوتبێت لە شەودا و بەیانیانیش پێش نان خواردن و بە سکى بەتاڵ قاوە بخوات؛ ئەوا کاریگەریی خراپى لەسەرى دەبێت و لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر (29) کەس ئەنجامدراوە ئەو دو کارە دەبنە هۆى دروستبونى کێشە لە میتابۆلیزمى خوێنى کەسەکاندا.



لێکۆڵینەوەکە باسى لە گرنگى ئەو خواردنەوەیش کردوە بە بەیانیان کە دەبێتە هى نەهێشتنى خەواڵویی و چالاککردنى کەسەکە، بەڵام رێنمایی کەسەکان دەکات کە پێش ئەوەى نان بخۆن هەرگیز قاوە نەخۆنەوە.

ئەم بابەتە 11949 جار خوێندراوەتەوە