كاریگەرییەكی گرنگی تیشكی خۆر

پەیامی کورد... كاریگەرییەكی گرنگی تیشكی خۆر
پزیشكانی ئەمریكی لە توێژینەوەیەكی تازەدا ئاشكرایان كرد: ڤیتامینی Dی خۆر دەبێتە هۆی زۆربوونی ئاستی كالسیۆمی جەستە، واتە ئەو كەسانەی جەستەیان وەكوو پێویست ڤیتامینی جۆری Dیان هەیە، ئاستی كالسیۆمیشیان باشە.
پزیشكان جەخت دەكەنەوە، كالسیۆم پێویستی و مادەی سەرەكیی دروستبوونی ئێسقانەكانە و دەركەوتووە ئەو منداڵانەی رۆژانە تیشكی خۆر لێیان دەدا، بەراورد بە منداڵەكانی دیكە، كە كەمتر تیشكی خۆر لێیان دەدا، باڵایان بەرزترە.
كەواتە بۆ دەستەبەركردنی ڤیتامینی جۆری D و بۆ تەندروستی و گەشەكردنی ئێسقانەكان، پێویستە رۆژانە خۆر لێتان بدات.