نرخی دۆلار بەردەوامە لەدابەزین

نرخی دۆلار بەردەوامە لەدابەزین

دوای ئەوەی بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر لە دۆلاری خستە بازاڕەوە نرخی 100 دۆلار بۆ 148 هەزار و 250 دینار دابەزی

لە ئێستادا 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەرامبەر بە 148 هەزار و 250 دینارە و بەراورد بە نرخی بە هەفتەی رابردوو دۆلار 2 هەزار دینار دابەزیووە.

حكومەتی عێراقیش ماوەی دوو ساڵە چەندین رێکاری بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار گرتووەتە بەر، بەڵام بەهۆی کەمی گەڕانەوەی دینار لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ بانکەکان و بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ هێشتا کاریگەرییەکی ئەوتۆی دروستنەکردووە كە نرخەكەی بگاتە نرخی فەرمی.

هاوكات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 245 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە بەمەش نرخی دۆلار لە بازاڕ دابەزی

ئەم بابەتە 10306 جار خوێندراوەتەوە