ئاشکراکردنی فۆکس نیووز : گواستنەوەی ٩٠٠ پوند یۆرانیۆمی پیتێندراو بۆ شوێنێکی مێژوویی لە نزیک ئیسفەهان

ئاشکراکردنی فۆکس نیووز : گواستنەوەی ٩٠٠ پوند یۆرانیۆمی پیتێندراو بۆ شوێنێکی مێژوویی لە نزیک ئیسفەهان
پەیامی کورد   ...   ئاشکراکردنی فۆکس نیووز : گواستنەوەی ٩٠٠ پوند یۆرانیۆمی پیتێندراو بۆ شوێنێکی مێژوویی لە نزیک ئیسفەهان

ڕافائیل گرووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکی نوێ دا کە لەلایەن فۆکس نیووزەوە بڵاوکراوەتەوە، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتڕاستی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ٩٠٠ پوند یۆرانیۆمی پیتێنراوی بۆ شوێنێکی دێرین لە نزیک ئیسفەهان گواستووەتەوە.

ئەمە سەرەتا لەلایەن گرووسییەوە کراوە، بەڵام ئێستا لە ووڵامی پرسیاری پێشكەشكاری بەرنامەدا ڕایگەیاندووە:
"ئێمە دەزگاین و گومان ناکەین. هیچ زانیارییەکمان نییە سەبارەت بە شوێنی وردی ئەم مادەیە."

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە گرووسییان ڕاگەیاندووە کە "ڕێوشوێنی پاراستنی تایبەت" دەگیرێتەبەر، بەڵام ئەوان دیارییان نەکردووە کە ئایا ئەو ڕێوشوێنانە گواستنەوەی مادەی ئەتۆمی لەخۆدەگرێت یان نا.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هێرشە ئەلیکترۆنی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و هەواڵگرییەکان دژی ژێرخانی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی چڕتر دەبنەوە و ئەگەری دزەپێکردنی کۆگاکانی یۆرانیۆم لە جاران زیاترە.

شاردنەوە لە شوێنێکی مێژوویی؟

کەڵک وەرگرتن لە شوێنە مێژووییەکان یان کۆنەکان تاکتیکێکی کۆنە بۆ شاردنەوەی نهێنییەکانی ڕژێم؛ ئەو شوێنانەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتی دا دەست گەیشتن پێیان قورسترە و لەژێر چاودێری میراتی فەرهەنگین.

٩٠٠ پوند یۆرانیۆم؟

ئەم بڕە یۆرانیۆمە، ئەگەر بە ڕادەیەکی پێویست پیتێندرابێت، دەتوانێت بەس بێت بۆ درووستکردنی چەندین بۆمبی ئەتۆمی.

نەبوونی شەفافیەت لەلایەن ئاژانسەوە؟

لێدوانە ناڕوونەکانی گرووسی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاژانس یان لە ژێر فشاری کۆماری ئیسلامی دایە یان زانیاری ڕاستەقینەی نییە- هەردوو سیناریۆکە بۆ ئاسایشی ناوچەکە کارەساتبارن.
 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە