ڕۆیتەرز : ئیسرائیل زیاتر لە ٤٠ زانا و بەرپرسی پلە باڵای ئەمنی ئێرانی کوشتووە

پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : ئیسرائیل زیاتر لە ٤٠ زانا و بەرپرسی پلە باڵای ئەمنی ئێرانی کوشتووە
بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایدەگەێنن، لە هێرشەکەیان دا بۆسەر ئێران ١١ زانای ئەتۆمی و ٣٠ بەرپرسی پلە باڵای ئەمنیان کوشتووە.
بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە؛ لەماوەی ١٢ ڕۆژی جەنگ دژی ئێران، ئیسرائیل توانیویەتی لە ئۆپراسیۆنەکانی دا ١١ زانای ئەتۆمی و ٣٠ بەرپرسی پلە باڵای ئەمنی ئێران بکوژێت.
بەگوێرەی ڕۆیتەرز، ئیسرائیل ٩٠٠ ئامانجی جۆراوجۆری لەناو خاکی ئێران دا پێکاوە، هەروەها توانیویەتی زیان بە سیستەمی مووشەکی ئێران بگەێنێت و ژمارەیەکی زۆر سەکۆی هەڵدانی مووشەک تێک بشکێنێت.





